به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نه‌قیب حامد عوبێدی ئه‌فسه‌ری پۆلیس له که‌رکووک وتی: "ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه 17ی تهمووز بۆمبێكی چێنراو به هێزێكی پۆلیسی فیدراڵ‌دا ته‌قییه‌وه له‌و كاته‌ی سه‌رقاڵی ئه‌نجامدانی پشكنین بوون له قه‌زای داقوق هه‌ڵکه‌وتوو له ٤٥ كیلۆمه‌تری باشووری شاری که‌رکووک."
حامد عوبێدی وتیشی: "له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا فه‌رمانده‌ی فه‌وجی یه‌ک له لیوای ١٦ی پۆلیسی فیدراڵ كوژرا به بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به ناوه‌كه‌ی بكات".
كۆتاییی ساڵی ڕابردوو هێزه عێراقییه‌كان به پاڵپشتیی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش و دوای سێ ساڵ له شه‌ڕێكی سه‌خت دژی رێكخراوی داعش ته‌واوی ئه‌و ڕووبه‌ره‌یان كۆنتڕۆڵ كرده‌وه كه به یه‌ک له‌سه‌ر سێی خاكی عێراق هه‌ژمار ده‌كرا كه داعش له هاوینی ٢٠١٤ كۆنتڕۆڵی كردبوو.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment