به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژنامه‌ی خه‌به‌ر تورک له هه‌واڵێکدا ده‌ڵێت: ڤلادیمیر پووتن سه‌رۆکی ڕووسیا پێشنیازی به دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکی ئه‌مریکا کردوووه نمونه‌ی هه‌رێمی کورستانی عێراق له باکووری سووریا دووباره بکرێته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌واڵی ڕۆژنامه‌که، له دوای لووتکه‌ی نێوان تره‌مپ و پووتن که دوێنێ سێشه‌ممه 17ی تهمووز به‌ڕێوه چوو کرانهوهیێک له نێوان ڕووسیا و ئه‌مریکا له‌باره‌ی سووریاوه دروست بوووه.
هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌که له‌باره‌ی ئه‌و پێشنیازه‌وه ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر تره‌مپ بتوانێت هاوکاریی ڕووسیا به‌ده‌ستبهێنێت له که‌م کردنه‌وه‌ی نفووزی ئێران له سووریا ئه‌وا گه‌رمتر به ڕووی پێشنیازه‌که‌ی ڕووسیا له‌باره‌ی به‌ڕێوه‌بردنی باکووری سووریاوه ده‌چێت.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌کانی خه‌به‌ر تورک که ئاماژه‌ی پێنهکردوووه له کۆبوونه‌وه‌ی لووتکه‌ی نێوان تره‌مپ و پووتندا سه‌ره‌تا تره‌مپ به باس کردن له دروست کردنی ناوچه‌ی ئارام له باکووری سوریا بابه‌ته‌که‌ی هێناوه‌ته به‌ر باس و ڕۆژنامه تورکییه‌که پێشی وایه به بێ به‌شدارییێکی کاریگه‌ریی تورکیا ناوچه‌یێکی له‌م شێوه‌یه ناکرێت له باکووری سوریا دروست بکرێت.
له درێژه‌ی ڕاپۆرته‌که‌ی ئه‌و ڕۆژنامه‌یه‌دا هاتوووه: پێشنیازه‌که‌ی پووتن که له‌لایه‌ن ڤیتالی نعومکن پسپۆڕی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه گه‌ڵاڵه کراوه پێشتر و له شوباتی ڕابردوودا ڕووسیا ئه‌م پلانه‌ی خستوووه‌ته به‌رده‌م ئه‌مریکا به‌ڵام ئه‌وکات تره‌مپ به ته‌له‌فۆن به پووتنی وتوووه ئه‌م بابه‌ته جێی تاوتوێ نییه.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یێکی ئه‌مریکی سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی حکوومه‌تی تورکیاش له‌باره‌ی پێشنیازی دروست کردنی ئیداره‌که‌ی هاوشێوه‌ی هه‌رێمی کوردستان بۆ کوردانی سووریا به ڕۆژنامه‌که‌یان وتوووه ئه‌مریکا پێی وایه وه‌کوو چۆن له سه‌ره‌تاوه تورکیا دژی هه‌ر کیانێکی کوردی بوووه له باکووری عێراق به‌ڵام دواتر په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا دروست کردوووه به هه‌مان شێوه هیچ ڕێگرییێک نییه شتێکی هاوشێوه له‌گه‌ڵ کوردانی سوریاش ڕوو بدات.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment