به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌زا ئه‌رده‌كانیان وه‌زیری وزه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند: "هه‌موو گرێبه‌ست و ڕێککه‌وتنێک بۆ ئاڵوگۆڕی وزه چوارچێوه و پابه‌ندبوونی خۆی هه‌یه و وڵاتی ههناردهكهریش كاتێک خۆی پێویستی زۆری به‌و وزه‌یه ده‌بێت پێداویستییه ناوخۆیییه‌كان ده‌خاته پێش بهرژهوهندییهكانیترهوه."
ئه‌رده‌كانیان ده‌شڵێت: "عێراق پێویستییێكی زۆری به كاره‌با هه‌یه به تایبه‌ت له وه‌رزی هاوین كه به‌شێک له‌و پێداویستییه له ڕێی هێڵه‌كانی گواستنه‌وه‌ی وزه‌وه دابین ده‌كات و ئێمه په‌یوه‌ندییێكی به‌رده‌واممان له‌گه‌ڵ لایه‌نی عێراقی هه‌یه و وه‌زیری كاره‌بای عێراقیش سه‌ردانی ئێرانی كرد و له نزیكه‌وه ئاگاداریی سنوورداری و پێداویستییه‌كانی به‌شه وزه‌ی ئێمه بوو."
وه‌زیری وه‌زه‌ی ئێران ده‌ڵێت: "ئێران له‌پێناو فراوان كردنی ئاڵوگۆڕه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ به‌نیازه هێڵێكی گواستنهوهیتر له‌گه‌ڵ توركمانستان دابمه‌زرێنێت و به هه‌مان شێوه له‌گه‌ڵ ئه‌رمینیا و كاتێكیش ئه‌و هێڵانه ته‌واو ده‌بن و وڵات تواناكانی له ڕووی وزه‌وه زیاد ده‌كات ئه‌وكات پابه‌ند ده‌بین به‌رانبه‌ر به‌و وڵاتانه‌ی وزه‌یان بۆ هه‌نارده ده‌كه‌ین."
پێشتر وه‌زاره‌تی كاره‌بای عیراق ڕایگه‌یاندبوو ئێران ئه‌و هێڵه كاره‌بایه‌ی بڕیوه كه بۆ عیراق ده‌هات و ئه‌مه‌ش هێنده‌یتر قه‌یرانی كاره‌بای له وڵات‌دا قووڵتر كرده‌وه.
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی له شاره‌كانی باشووری عێراقدا به‌ڕێوه ده‌چێت و یه‌كێک له داواكارییه‌كانی خۆپیشانده‌رانیش باشتر كردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانه و به تایبه‌تیش باش كردنی كاره‌با.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی فارس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment