به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شه‌وی ڕابردوو 17ی تهمووز سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ ژماره‌یێک سه‌رکرده‌ی لایه‌نه‌کان و سه‌رۆکی فراکسیۆنه‌کان کۆ بوویه‌وه و نووسینگه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردوووه "كوبوونه‌وه‌كه بۆ یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كان بوووه بۆ ڕێگری كردن له به‌لاڕێدابردنی خۆپیشاندانه‌كان و پاراستنی گیانی خۆپیشانده‌ران و گۆڕینی ئاڕاسته‌ی خۆپیشاندانه‌كان بۆ شێوازیكی هێمن و دوور له گێره‌شێوێنی."
نووسینگه‌ی عه‌بادی باسی له‌وه‌ش كردوووه "سه‌رجه‌م به‌شداربوووانی كۆبوونه‌وه‌كه ئیدانه‌ی دهسترێژیكردنه سه‌ر داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت و هه‌روه‌ها ئیدانه‌ی دهستڕێژیكردنه سه‌ر خۆپیشانده‌رانیان كردوووه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه."
شایانی باسه؛ ماوه‌ی زیاتر له ههفتهیێكه خۆپیشاندان له شاره‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق به‌رده‌وامه و به‌هۆی توندوتیژی هێزه ئه‌منییه‌كانیشه‌وه ژماره‌یێک خۆپیشانده‌ر كوژراون و بریندار بوون.
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment