سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆک فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان كۆ بوونه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ ژماره‌یێک له‌ سه‌ركرده‌ی هێزه‌ عێراقییه‌كان و چه‌ند سه‌رۆک فراكسیۆنێكی په‌رله‌مانی عێراق كۆ بوووه‌وه‌ و تاوتوێی ڕه‌وشی عێراق و چۆنییه‌تیی هێوركردنه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كانیان كرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شه‌وی ڕابردوو 17ی ته‌مووز سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ ژماره‌یێک سه‌رکرده‌ی لایه‌نه‌کان و سه‌رۆکی فراکسیۆنه‌کان کۆ بوویه‌وه‌ و نووسینگه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردوووه‌ "كوبوونه‌وه‌كه‌ بۆ یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كان بوووه‌ بۆ ڕێگری كردن له‌ به‌لاڕێدابردنی خۆپیشاندانه‌كان و پاراستنی گیانی خۆپیشانده‌ران و گۆڕینی ئاڕاسته‌ی خۆپیشاندانه‌كان بۆ شێوازیكی هێمن و دوور له‌ گێره‌شێوێنی."

نووسینگه‌ی عه‌بادی باسی له‌وه‌ش كردوووه‌ "سه‌رجه‌م به‌شداربوووانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئیدانه‌ی ده‌سترێژیكردنه‌ سه‌ر داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت و هه‌روه‌ها ئیدانه‌ی ده‌ستڕێژیكردنه‌ سه‌ر خۆپیشانده‌رانیان كردوووه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌."

شایانی باسه‌؛ ماوه‌ی زیاتر له‌ هه‌فته‌یێكه‌ خۆپیشاندان له‌ شاره‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق به‌رده‌وامه‌ و به‌هۆی توندوتیژی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیشه‌وه‌ ژماره‌یێک خۆپیشانده‌ر كوژراون و بریندار بوون.

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16629

Your Comment

You are replying to: .
captcha