به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ڕۆژی سێشه‌ممه 17ی تهمووز كۆ بوووه‌وه و به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی ڕۆژنامه‌وانی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له كۆبونه‌وه‌كه‌دا ڕه‌وشی عێراق و دۆسیه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كان و داواكارییه‌كانی خۆپیشانده‌ران له پارێزگای به‌سره و پارێزگاكانی دیكه‌ی باشووری عێراق تاوتوێ كراوه و ده‌نگدان له‌سه‌ر چه‌ند بڕیارێک به‌ڕێوه چوووه و له‌باره‌ی پارێزگای به‌سره بڕیاری داوه بڕی پاره‌ی پێویست له داھاتی پترۆ دۆلار ته‌رخان بكرێت بۆ جێبه‌جێ كردنی پرۆژه و كاری خزمه‌تگوزارییه‌كان.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق هه‌روه‌ها بڕیاری دا به خه‌رج كردنی پشكی پارێزگاكه له داھاته‌كانی ده‌روازه سنوورییه‌كان و هاوكات له‌باره‌ی پرسی ئاوه‌وه بڕیاری دا به زیادكردنی به‌ردانه‌وه‌ی ئاو له ڕێگای قه‌ڵای ساڵحه‌وه به ئاستی 75 مه‌تر سێجا له چركهیێكدا و زیاتركردنی به‌ردانه‌وه‌ی ئاو له قه‌ناتی (ئهلبیدعه) بۆ 5.7 مه‌تر سێجا له چركهیێكدا.
هاوكات بڕیاریش دراوه به كارپێكردنی پرۆژه‌ی ئاوی گه‌وره‌ی به‌سره له كۆتاییی مانگی ئابی داھاتوودا وه‌كوو كارپێكردنی ئه‌زموونی.
له‌باره‌ی كاره‌باوه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاری داوه ده‌سه‌ڵات بدرێت به پارێزگای به‌سره به‌وه‌ی ئه‌و پڕۆژانه‌ی كاریان تێدا ڕاگیراوه به‌ھۆی نه‌بوونی بودجه یان كێشه‌ی یاسایییه‌وه پرۆژه‌كان له كۆمپانیاكان وه‌ربگرێته‌وه و گرێبه‌سته‌كانیان ھه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment