کوردپرێس:
لە دانیشتنی ڕۆژی سێشەمەی پەرلەمانی کوردستاندا، کە نزیکەی 12 کاژێری خایاند، دوای گفتوگۆیێکی چڕ بە زۆرینەی دەنگ پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان پەسند کرا، کە لە ساڵی 2014ەوە گفتوگۆ لەبارەیەوە بەردەوامە.
بەپێی زانیارییەکان بەشێک لە گۆڕانکارییەکانی پەیڕەوی ناوخۆ بەم شێوەیەن:
- سەرۆکی پەرلەمان دوو جێگری دەبێت.
- یەکێک لە جێگرەکانی سەرۆکی پەرلەمان دەبێت ئافرەت بێت.
- هیچ پەرلەمانتارێک ناتوانێت لە فراکسیۆنەکەی جیا بێتەوە و فراکسیۆن دروست بکات.
- لەکاتی گەیشتنی پڕۆژەیاسای بودجە بۆ پەرلەمان، پەرلەمانتاران پشوو وەرناگرن.
- ئەنجومەنی دادوەریش دەتوانێت پڕۆژەیاسا پێشکەش بکات.
- ئەگەر پەرلەمان وەزیرێک بانگهێشت بکات و ئامادە نەبێت، پەرلەمان دەتوانێ بە غیابی بڕیاری لەسەر بدات.
بڕیاره دوای بڵاوبوونهوهی له وهقایعی كوردستان، كار به بنهما و بنچینهكانی ئهو پهیڕهوه هەموار کراوە بكرێت.
جەعفەر ئیمینكی، جێگرى سهرۆكی پهرلهمانی کوردستان سوپاسی ههوڵ و ماندووبوونی لیژنهی كاتی بۆ پێداچوونهوهى پهیڕهوی ناوخۆ و ئهندامانی پهرلهمان كرد و پیرۆزبایی له گهلی كوردستان و پهرلهمانیش كردووە بهبۆنهی پهسندكردنی ئهو پهیڕهوه.
سەرچاوەکان: تۆڕی میدیاییی ڕووداو- ماڵپەڕی شارپرێس
Your Comment