بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کومپانیای نۆرویژیی دی ئین ئۆ لە بەیاننامەیێکیدا ڕایگەیاند پاش تەواو کردنی پڕۆژەی کەندن لە کێڵگەی نەوتیی پیشخابوور بەرهەم هێنانی نەوت لە 10000 بەرمیل لە ڕۆژێکدا بۆ 25000 بەرز بوەتەوە و لە داهاتوویێکی نزیکدا دەگاتە 30000 بەرمیل لە ڕۆژدا.
هەروەها موراد ئوزگول بەڕێوەبەری کومپانیای جەنل ئەنەرجی کە یەک لە خاوەن پشکانی کێڵگەی نەوتیی پیشخابوورە لە بەیانامەیێکدا هەواڵی زیاد بوونی بەرهەم هێنانی لەو کێڵگە نەوتییەدا ڕاگەیاند.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی کومپانیای دی ئین ئۆ، ئاستی بەرهەم هێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان لە لایەن ئەو کومپانیایەوە لە یەک ڕۆژدا دەگاتە 105000 بەرمیل نەوت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment