بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەریق جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە پشتڕاستی دەكاتەوە كە ئەمریكا دەیەوێت هاوكارییەكانی بۆ پێشمەرگە بەردەوام بێت و گوتی لەچوارچێوەی ئەو هاوكارییانەی ئەمریكا پێشتر بۆ پێشمەرگەی ناردووە، بڕیارە چەک بۆ دوو لیوای وەزارەتی پێشمەرگە بنێردرێ.
بەڵام لەبارەی جۆر و بڕی ئەو چەكانە، جەبار یاوەر هیچ زانیاییێكی نەدا، چوونكە وەک ئەو دەڵێت :"چەندین جار بەهۆی ئاشكراكردنی جۆر و بڕی هاوكارییەكان لە دەزگاكانی راگەیاندن، تووشی كێشە بووین.
لەبارەی ئەو هاوكارییانەوە، لیوا قارەمان كەمال، جێگری سەرۆكی ئەركان بۆ ئۆپەراسیۆنەكان لە وەزارەتی پێشمەرگە گوتی: "ئەو بەرنامەیە لە ساڵی 2016 دانراوە، پێشتر ئەمریكا پێداویستی و هاوكاری سەربازی پێشكەشی لیوای یەک و دووی وەزارەتی پێشمەرگە كردووە، بەڵام ئەوەی ئەمجارە بۆ دابین كردنی پێداویستی لیوای سێ و چواری پێشمەرگەیە و لەچوارچێوەی ئەو قەرزەیە كە دراوە بە عێراق و پشكێكیشی بۆ پێشمەرگە تێدایە".
سەرچاوە: ڕووداو
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment