به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتیی ئامه‌د لێپرسینه‌وه له هه‌ر یه‌ک له مووسا فارس ئۆغوللار و ره‌مزیه تۆسون په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په ده‌كرێت به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی به‌شدار بوون له مه‌راسیمی به‌خاكسپاردنی مه‌همه‌ت یاكیشر فه‌رمانده‌ی ناوچه‌ی كاراده‌نیزی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه).
ڕۆژی دووشه‌ممه 16ی ته‌مووز له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازیی سوپای توركیا له بناری كوێستانه‌كانی ساریتاش سه‌ر به گوندی ئووچتاش سه‌ر به ناوچه‌ی كوورتوونه گوموشهانه دوو گه‌ریلای په‌كه‌كه گیانیان له‌ده‌ست دا.
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment