هه‌ندێک له‌ لایه‌نه‌ دۆڕاوه‌کانی هه‌ڵبژاردن په‌ره‌ به‌ خۆپیشاندانه‌کان ده‌ده‌ن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیوانیه‌ی عێراق هه‌ندێک له‌ لایه‌نه‌ دۆراوه‌کانی هه‌ڵبژاردن به‌وه‌ تۆماتبار ده‌کات که‌ ڕق و کینی خۆپیشانده‌ران زیاد ده‌که‌ن و ئه‌وان هان ده‌ده‌ن و په‌ره‌ به‌ خۆپیشاندانه‌کان ده‌ده‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌لی به‌دیری له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌دا په‌نجه‌ی تۆمه‌ت به‌ره‌و حیزبه‌ سیاسییه‌ دۆراوه‌کانی هه‌ڵبژاردن درێژ ده‌کاته‌وه‌ بۆ په‌ره‌پێدان به‌ خۆپیشاندانه‌ ناڕه‌زایییه‌کانی خه‌ڵک له‌ پارێزگاکانی باشووری عێراق و ده‌شڵێت: له‌وه‌ته‌ی هه‌ندێک له‌ سه‌رکرده‌ی خۆپیشانده‌ران ژماره‌یێک که‌سایه‌تیی نفووزییان له‌ ناو خۆپیشانده‌راندا بینیوه‌ له‌ خۆپیشاندان پاشگه‌ز بوونه‌ته‌وه‌.

به‌دیری وتیشی: حیزبه‌ سیاسییه‌ دۆڕاوه‌کانی هه‌ڵبژاردن نه‌یتوانیوه‌ به‌ بیانووی ته‌زویر و ساخته‌کاری له‌ هه‌ڵبژاردن و داوای خزمه‌تگوزاریی باشتر خه‌ڵک بورووژێنن.

ناوبراو ئاشکراشی کرد: خۆپیشاندانه‌کان له‌ ناوچه‌گه‌لێکی دیاری‌کراودا ده‌ستی پێکرد و ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ داوای خۆپیشانده‌ران جێبه‌جێ بکات خۆپیشاندانه‌کان کۆتایی پێدێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16610

Your Comment

You are replying to: .
captcha