جادەی مەریوان بۆ سنە 23 ملیار تمەن بودجەی بۆ دەرچوو

بەشی کوردستان- مەنسووری مورادی نوێنەری خەڵکی مەریوان و سەوڵاوا ڕایگەیاند پڕۆژەی جادەی مەریوان بۆ سنە کە چەندین ساڵە نیوەچڵ ماوەتەوە 23 ملیار تمەن پارەی بۆ دەرچووە و تونێلەکەی باخان تا مانگی گەڵاڕێزانی ئەمساڵ تەواو دەبێت.

کوردپرێس:

مەنسوور مورادی نوێنەری خەڵکی مەریوان و سەوڵاوا لە پەڕلەمانی ئێران لەو بارەیەوە بە ئاژانسی تەسنیمی وتووە ماوە 13 ساڵ بوو پڕۆژەی جادەی سنە و مەریوان تەنها 53 ملیار تمەن بودجەی بۆ وەرگیرابوو بەڵام لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا توانیویانە بڕی 93 ملیار تمەن بۆ ئەو جادەیە بودجە ڕاکێشراوە و چاوەڕوان دەکرێت تا کۆتایی ساڵی 1398 پڕۆژەکە بکرێتەوە.

ناوبراو زیادی کرد: جادەی مەریوان جادەیێکی ترانزیتییە و بەهۆی هاتوچۆی لۆریی بارهەڵگر و تەنکەری نەوتەوە پێویستی بە دەوڵەمەند کردنی ژێرخانەکانی هەیە.

مورادی وەعدەی چوارساید کردنی جادەی مەریوانی هێنایە گۆڕێ و ئەوەی بە زەروورەت زانی بۆ پارێزگای کوردستان و بەتایبەت شاری مەریوان.

نوێنەری خەڵکی مەریوان و سەوڵاوا هەروەهاش باسی جادە کەمەرییەکەی شاری مەریوانی کرد و بەڵێنی دا بە زووترین کات ئەو جادەیە بکرێتەوە بۆ ئەوەی تەنکەری نەوت و بارهەڵگرەکان لە نێو شارەکەوە هاتوچۆ نەکەن.

News Code 16603

Your Comment

You are replying to: .
captcha