به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سێهه‌مین کۆنگره‌ی ئه‌نجومه‌نی دیموکراتیکی سووریا (MSD) به ئاماده‌بوونی 270 سیاسه‌توان و ئه‌ندامی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه له شاری ته‌بقا به‌ڕێوه چوو و به دوای خوێندنه‌وه‌ی بڕیارنامه‌ی ئه‌نجومه‌ن و وته‌دان و دانووستانه‌کان له‌سه‌ر قه‌یرانی سووریا ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌رۆکانی نوێی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه ده‌ستی پێ‌کرد.
به‌پێی ئه‌نجامه وهدهستهاتوووهکان له‌و هه‌ڵبژاردنه ئه‌مینه عومه‌ر و ڕیار درار وه‌ک هاوسه‌رۆکانی نوێی ئه‌نجومه‌نی دیموکراتیکی سووریا هه‌ڵبژێردران.
شایانی باسه؛ ئه‌نجومه‌نی دیموکراتیکی سووریا هه‌میشه هاووڵاتییێکی عه‌ره‌ب و هاووڵاتییێکی کورد وه‌ک هاوسه‌رۆکانی خۆی ده‌ستنیشان ده‌کات که پێشتریش ئیلهام ئه‌حمه‌د و حه‌یسه‌م منا وه‌ک هاوسه‌رۆکانی ئه‌نجومه‌نی دیموکراتیکی سووریا هه‌ڵبژێردرابوون که به ده‌ستله‌کارکشانه‌وه‌ی حه‌یسه‌م منا وه‌ک سه‌رۆکی عه‌ره‌بی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه سه‌رۆکایه‌تیی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه له ئه‌ستۆی ئیلهام ئه‌حمه‌ددا بوو.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی فورات نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment