به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حیکمه‌ت حه‌بیب ئه‌ندامێکی باڵای ئه‌نجومه‌نی دیموکراتیکی سووریا لقی سیاسیی هێزه‌کانی دیموکراتیکی سووریا به هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕه‌نسای ڕاگه‌یاند: عه‌ره‌ب و کوردی سووریا ده‌یانه‌وێت وه‌فدێکی هاوبه‌ش بۆ گفتوگۆ و دانووستان له‌گه‌ڵ دیمه‌شق پێک‌بێنن.
ناوبراو ئاماژه به ده‌ست پێکردنی دانووستانی هاوبه‌شی نێوان کورد و عه‌ره‌ب له شاری ته‌بقا ده‌کات و ده‌شڵێت: ئامانج له‌م کۆبوونه‌وه‌یه دروست کردنی پلاتفۆرمی هاوبه‌شه بۆ ده‌ست پێکردنی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ دیمه‌شق.
حیکمه‌ت حه‌بیب جه‌ختی کرده‌وه: ئه‌م پلاتفۆرمه تێکڕای ناوچه خۆبه‌ڕێوه‌به‌ره‌کانی باکووری سووریا له‌خۆ ده‌گرێته‌وه و به‌شار ئه‌سه‌د دوو جار ئاماده‌ییی خۆی بۆ دانووستاندن له‌گه‌ڵ هێزی هاوبه‌شی کورد- عه‌ره‌بی سووریا ڕاگه‌یاندوووه.
کوردی سووریا که ته‌قریبه‌ن یه‌ک له‌سه‌ر چواری خاکی سووریا کۆنتڕۆڵ ده‌کاته‌وه ئاماده‌ییی خۆی ڕاگه‌یاندوووه بۆ دانووستان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی دیمه‌شق له‌سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیان.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment