عه‌ره‌ب و کوردی سووریا ئاماده‌ن له‌گه‌ڵ دیمه‌شق دانووستان بکه‌ن

به‌شی جیهان- به‌رپرسێکی ئه‌نجومه‌نی دیموکراتیکی سووریا ده‌ڵێت: عه‌ره‌ب و کوردی سووریا ده‌یانه‌وێت وه‌فدێکی هاوبه‌ش پێک بهێنن بۆ دانووستاندن له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حیکمه‌ت حه‌بیب ئه‌ندامێکی باڵای ئه‌نجومه‌نی دیموکراتیکی سووریا لقی سیاسیی هێزه‌کانی دیموکراتیکی سووریا به‌ هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕه‌نسای ڕاگه‌یاند: عه‌ره‌ب و کوردی سووریا ده‌یانه‌وێت وه‌فدێکی هاوبه‌ش بۆ گفتوگۆ و دانووستان له‌گه‌ڵ دیمه‌شق پێکبێنن.

ناوبراو ئاماژه‌ به‌ ده‌ست پێکردنی دانووستانی هاوبه‌شی نێوان کورد و عه‌ره‌ب له‌ شاری ته‌بقا ده‌کات و ده‌شڵێت: ئامانج له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌ دروست کردنی پلاتفۆرمی هاوبه‌شه‌ بۆ ده‌ست پێکردنی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ دیمه‌شق.

حیکمه‌ت حه‌بیب جه‌ختی کرده‌وه‌: ئه‌م پلاتفۆرمه‌ تێکڕای ناوچه‌ خۆبه‌ڕێوه‌به‌ره‌کانی باکووری سووریا له‌خۆ ده‌گرێته‌وه‌ و به‌شار ئه‌سه‌د دوو جار ئاماده‌ییی خۆی بۆ دانووستاندن له‌گه‌ڵ هێزی هاوبه‌شی کورد- عه‌ره‌بی سووریا ڕاگه‌یاندوووه‌.

کوردی سووریا که‌ ته‌قریبه‌ن یه‌ک له‌سه‌ر چواری خاکی سووریا کۆنتڕۆڵ ده‌کاته‌وه‌ ئاماده‌ییی خۆی ڕاگه‌یاندوووه‌ بۆ دانووستان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی دیمه‌شق له‌سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیان.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16598

Your Comment

You are replying to: .
captcha