کوردپرێس:
لەو كۆبونەوەیەدا باس لەجموجووڵەكانی پاشماوەی چەكدارانی داعش كرا كە ماوەیەكە لەچەند ناوچە بەدی دەكرێت، هەروەها تیشک خرایە سەر ئۆپەراسیۆنی هاوپەیمانان و هێزەكانی پێشمەرگە كە دژی ئەو چەكدارانە لە نزیک ناوچەكانی مەخموور دەستی پێكردووە، لەو بارەیەوە بەرپرسانی هاوپەیمانان روونكردنەوەی پێویستیان خستە ڕوو.
لە لایەن كەریم سنجاری وەزیری پێشمەرگە بەوەكالەت داوا لەهاوپەیمانان كرا هاوكاری و پاڵپشتی زیاتری هێزەكانی پێشمەرگە بكەن بۆ روبەروبونەوەی ئەو چەكدارانە و رێگاگرتن لەفرەوانبوونی چالاكییەكانیان.
لەبەشێكی تری كۆبوونەوەكە باس لە نارەزاییەكانی خەڵكی عێراق لەچەند پارێزگایێک كرا و هۆشداریشیان دا لە ئەگەری زیادكردنی چالاكییەكانی داعش بەهۆی ئاڵۆزبونی بارودۆخەكە و دورستبوونی بۆشاییی ئەمنی لەو ناوچانە.
دواتر راپۆرتەكانی ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوبەش و هەواڵگری خرایە ڕوو و باس لە ڕووداوەكانی چەند رۆژی رابردوو كرا.
هەرلەو كۆبونەوەیە جەخت لەسەر گرنگیی خولەكانی مەشق و راهێنان كرایەوە بۆ زیاتر راهێنان و پتەوكردنی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان، لەو بارەیەوە وەزیری پێشمەرگە بەوەكالەت پشتگیریی خۆی بۆ هاوپەیمانان دەربڕی لەپێناو بەردەوامیدان بەمەشق و راهێنان بە هێزەكانی پێشمەرگە.
Your Comment