ژماره‌ى ليست و قه‌واره‌ سياسييه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان بڵاو ده‌کرێته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- كۆميسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕاپرسى له‌ هه‌رێمى كوردستان تيروپشكى بۆ ژماره‌ى ليست و قه‌واره‌ سياسييه‌كانى به‌شداربووى هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌نجام دا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بڕياره‌ له‌ (30ى ئه‌يلوول/ سێپتێمبه‌رى 2018) پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ڕێوه‌ بچێت و له‌ يه‌كه‌م راكێشانى تيروپشكه‌كه‌دا ژماره‌ 183 به‌ر پارتى ديموكراتى كوردستان كه‌وت.

ژماره‌ى ليست و قه‌واره‌كانى ديكه‌ به‌م جۆره‌يه‌:

يه‌كێتیى نيشتيمانیى كوردستان: 105

حزبى شيووعى (قه‌واره‌ى ئازادى): 164

هاوپه‌يمانى بۆ ديموكراسى و دادپه‌روه‌رى: 172

پارتى پارێزگارانى كوردستان: 156

هاوپه‌يمانیى ليستى سه‌رده‌م: 127

كۆمه‌ڵى ئيسلامیی كوردستان: 194

هاوپه‌يمانى به‌ره‌و ئيسڵاح: 119

بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان: 148

جووڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ: 134

كۆتاى توركمان:

ليستى به‌ره‌ى توركمانى عێراق: 272

پارتى چاكسازى توركمانى: 258

بزووتنه‌وه‌ى بروسكه‌ى توركمانى (يڵدرم): 246

ليستى توركمانى ديموكراسى: 203

ليستى توركمانى هه‌ولێر: 267

پارتى گه‌شه‌پێدانى توركمان: 215

ليستى ميلله‌ت: 224

هاوپه‌يمانیی توركمانى هه‌ولێر: 239

كۆتاى كريستيانه‌كان:

ئه‌نجومه‌نى گه‌لى كلدانى سريانى ئاشوورى: 344

حزبى ئه‌بناى نه‌هره‌ين: 317

ليستى رافيده‌ين: 306

هاوپه‌يمانیى يه‌كێتیى نه‌ته‌وه‌يى: 368

ليستى ديموكراتى مه‌سيحى: 384

كۆتاى تاكى ئه‌رمه‌ن:

نوبار سيپان: 408

يروانت نيسان: 489

مراد ماردروس وارتان: 476

فاهيک كمال سرانيان: 467

ئارام بوزو: 452

ئادگار هاكوب بترس: 423

سه‌رچاوه‌: K24

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16595

Your Comment

You are replying to: .
captcha