بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ دووشەممە ژمارەیێک سەرچاوەی سیاسیی لە عێراق لە گفتوگۆ لەگەڵ «الغدپرس»دا ڕایانگەیاندووە: هەندێک کەس دزەیان کردۆتە ناو خۆپیشاندانە هێورەکانی بەغدا و پارێزگاکانی باشووری عێراق و هەوڵ دەدەن خۆپیشاندانەکان بە لاڕێدا ببەن، ئەو هەوڵە مومکینە ئەمریکا مەجبوور بکات بۆ درێژ کردنەوەی ماوەی سەرۆک وەزیریی عەبادی بۆ دووساڵی دیکە گوشار بخاتە سەر ڕوەتە سیاسییەکانی عێراق.
ئەو سەرچاوە سیاسییانە کە ناویان نەدرکێندراوە جەخت دەکەنەوە: ئەمریکا هەوڵەکانی خۆی چڕ کردۆتەوە بۆ سەرهەڵدانی شڵەژاوی لە عێراق، بۆیەش لە لایەن ئەمریکاوە کەسانێک بۆ شڵەژاندنی دۆخەکە دزەیان کردۆتە ناو خەڵکی ناڕازییەوە.
ئەمریکا لە قوناخی ئێستادا هەوڵ دەدات قەناعەت بە ڕەوتە سیاسییەکانی عێراق بێنێت بۆ درێژ کردنەوەی ماوەی دەسەڵاتداریی عەبادی، بەتایبەت ژمارەیێک لە حیزبە شیعەکان پێشتر عەبادی-یان بەوە تۆمەتبار کردبوو کە بۆ درێژکردنەوەی چالاکیی کابینەکەی خۆی بۆ ماوەی دوو ساڵ هەوڵ دەدات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment