عەبادی: بۆ بڵاوه‌پێکردنی خۆپیشانده‌ران له‌بری به‌کارهێنانی گولـله‌ ڕێگه‌ی دیکه‌ بگرنه‌به‌ر

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌ بۆنه‌ی خۆپیشاندانه‌کانه‌وه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی و وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌رگریی عێراق کۆ بوونه‌وه‌ و سه‌رۆک وه‌زیران داوا له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌کان ده‌کات ڕووبه‌ڕووی ئه‌و که‌سانه‌ بوه‌ستنه‌وه‌ که‌ په‌لاماری دامه‌زراوه‌کانی ده‌وڵه‌ت ده‌ده‌ن و ڕێگه‌ی دیکه‌ له‌بری گولـله‌ به‌کار بهێنن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی عێراق له‌ کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌کانی ناوخۆ و به‌رگری و ئاسایشی نیشتیمانیدا ڕای‌گه‌یاند: شه‌ڕی ئێستایان ئه‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشییه‌ بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تیرۆر، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته‌ ڕووبه‌ڕووی ئه‌و که‌سانه‌ ببنه‌وه‌ که‌ هێرش ده‌که‌نه‌ سه‌ر دامه‌زراوه‌کانی ده‌وڵه‌ت و ئه‌وانه‌ش که‌ به‌رگریی له‌ دامه‌زراوه‌کانی ده‌وڵه‌ت ناکه‌ن و خه‌جاڵه‌ت و شکۆ شکاون.

حه‌یده‌ر عه‌بادی داوای کۆکردنه‌وه‌ی زانیاریی هه‌واڵگریی کرد بۆ جیاکردنه‌وه‌ی هاووڵاتییانی ئاسایی ئه‌وانه‌ی داوای مافی خۆیان ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ ده‌ستدرێژیی ده‌که‌نه‌ سه‌ر دامه‌زراوه‌کانی ده‌وڵه‌ت و ده‌یسووتێنن.

ناوبراو وتیشی: "هه‌ندێک لایه‌نی تاوانبار هه‌ن ده‌یانه‌وێت به‌نزین بکه‌ن به‌ ئاگره‌که‌دا".

سه‌رۆک وه‌زیران داوای له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌کان کرد له‌بری به‌کارهێنانی گولـله‌ رێگه‌ی دیکه‌ بگرنه‌ به‌ر بۆ بڵاوه‌پێکردنی خۆپیشانده‌ران.

سه‌رچاوه‌: سبه‌ی

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16573

Your Comment

You are replying to: .
captcha