ڕوونکردنه‌وه‌ له‌سه‌ر قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت له‌ هه‌رێم ده‌درێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- كۆمپانیاكانی هێڵی ئینته‌رنێت له‌ هه‌رێم له‌ به‌رامبه‌ر ڕاگرتنی خزمه‌تگوزارییه‌كانیان قه‌ره‌بووی به‌شداربووان ناكه‌نه‌وه‌ و به‌رپرسێكی یه‌كێک له‌و كۆمپانیایانه‌ش له‌سه‌ر قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی هێڵه‌کانی ئینته‌رنێت ڕوونکردنه‌وه‌ ده‌دات و ده‌ڵێت: بڕیاره‌كه‌مان به‌ سه‌ردا سه‌پێنراوه ‌و ته‌نها ئه‌و كاته‌ قه‌ره‌بووی به‌شداربوووان ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ر داوای خۆمان ئینته‌رنێت یان تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانمان ڕاگرتبێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فاتیح ئیسماعیل ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتیی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆمپانیای نه‌ورۆز تیلیكۆم به ‌SNNی ڕاگه‌یاند: ڕاگرتنی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌سه‌ر داواكاریی ئێمه‌ نه‌بوووه‌ به‌ڵكوو به‌ بڕیاری حكوومه‌تی عێراق و به ‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه ‌و گه‌یاندنی هه‌رێم بوووه‌ ئه‌گه‌رنا ئێمه‌ كێشه‌مان له‌ دابین كردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان نییه‌.

ناوبراو سه‌باره‌ت به ‌قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی به‌شداربوووانیش له‌و ماوه‌یه‌ی كه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان ڕاگیراون وتی: "ئێمه‌ له ‌هه‌موو هاوبه‌شه‌كانمان زیاتر نیگه‌رانین چوونكه‌ سیستمه‌كانمان سه‌رجه‌میان له‌ كاردان و به‌ هیچ شێوه‌یێک له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕیاره‌دا نین و به ‌زۆر به‌ سه‌رماندا سه‌پێندراوه‌ و له‌ ئێستاشدا هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت كراونه‌ته‌وه ‌و ته‌نها تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ڕاگیراوه‌".

فاتیح ئیسماعیل جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ كۆمپانیاكانی ئینته‌رنێت به‌رپرس نین له‌ ڕاگرتنی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ڕایگه‌یاند: له‌ سه‌رووی ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌وه‌یه ‌و هیچ په‌یوه‌ندیشیمان پێوه‌ی نییه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16569

Your Comment

You are replying to: .
captcha