به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئاراس حه‌سۆ میرخان ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی پارتی ده‌ڵێت: تا ئێستا هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق خێرایی به‌خۆوه نه‌بینیوه چوونكه هێشتا ئه‌نجامی كۆتاییی هه‌ڵبژاردن یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه و دادگای فیدراڵیش په‌سه‌ندی نه‌كردوووه.
ناوبراو وتیشی: "هۆكاری دووه‌میش ئه‌وه‌یه كه خۆپیشاندانه‌كانی ئێستای پارێزگاكانی باشووری عێراق بۆته هۆی ڕاگرتنی گفتوگۆكانی تایبه‌ت به پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ و لایه‌نه عێراقییه‌كانیش سه‌رقاڵی خۆپیشاندانه‌كانن".
ئه‌ندامه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تیی پارتی ده‌شڵێت: "ده‌مانه‌وێت به كارنامهیێكی هاوبه‌شه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی هه‌رێم بچینه به‌غدا و له ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 16ی ته‌مووزه‌وه بانگه‌وازێک بۆ لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش ده‌كه‌ین به‌شدار بن له داڕشتنی كارنامه هاوبه‌شه‌كه".
ئاراس حه‌سۆ میرخان ڕاشیگه‌یاند: خۆپیشاندانه‌كانی عێراق په‌یوه‌ندییان به پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتووی عێراقه‌وه نییه به‌ڵكوو كێشه‌یان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ئێستایه.
سه‌رچاوه: تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی (SNN)
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment