ئه‌مریكا داوا ده‌كات ده‌سه‌ڵاتی عێراق ڕاده‌ستی كورد و سوننه‌ بكرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- دۆگلاس سیلیمان باڵوێزی ئه‌مریكا له‌ عێراق داوای كردوووه‌ كه‌ ده‌سه‌ڵات له ‌به‌غدا ڕاده‌ستی كورد و سوننه‌ بكرێت و ئه‌و داواكارییه‌ی باڵوێزی ئه‌مریكا له ‌عێراق له‌ میانی كۆبوونه‌وه‌یێكی بوووه‌ له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی سوننه‌كان له‌ عێراق.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌و کۆبوونه‌وه‌دا باڵوێزی ئه‌مریکا له‌ عێراق‌ داواشی كردوووه‌ لایه‌نه‌ سونییه‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ كوردییه‌كان ڕێككه‌وتن بكه‌ن بۆ دروست كردنی هاوپه‌یمانی.

له ‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خه‌میس خه‌نجه‌ر كه‌سایه‌تیی دیاری سوننه‌كانی عێراقیش به‌شدار بوووه ‌و باڵوێزه‌كه‌ی عێراق ڕاشی‌گه‌یاندوووه‌ كه‌ ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر ده‌ستی شیعه‌كان له‌ عێراق شكستی هێناوه بۆیه‌ ده‌بێت گۆڕانكاری له ‌ده‌سه‌ڵات بكرێت.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سیلیمان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سونییه‌كان له ‌كاتێكدایه‌ له‌ 12ی ئایاری ڕابردوووه‌وه‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق به‌رێوه ‌چوووه‌ و ئێستا گفتوگۆ بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت ده‌ستی پێكردوووه‌.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16550

Your Comment

You are replying to: .
captcha