به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هێزی ئه‌منیی تورکیا ئاگاداری هه‌ندێک ڕاپۆرت کرانه‌وه له‌باره‌ی ئاماده‌بوونی هێزه‌کانی PKK له شاری وان بۆ ئه‌نجام‌دانی ئۆپه‌راسیۆنی تیرۆریستی هه‌ر بۆیه ئه‌و هێزانه له هه‌ڵمه‌تێکدا هه‌ڵیانکوتایه سه‌ر خانوویێک له گه‌ڕه‌کی یالیم عه‌ره‌زی ئه‌و شاره که له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی په‌که‌که به شه‌ڕ هاتن.
هێزه‌کانی PKK له سه‌ره‌تا بۆمبی ده‌ستکردیان به‌ره‌و هێزه ئه‌منییه‌کانی تورکیا هاویشت و دواتر پێکدادانی نێوان هه‌ر دوو لا ده‌ستی پێ‌کرد که له‌و پێکدادانه‌دا 2 هێزی PKK کوژران و 3 هێزی تایبه‌تی پۆلیسی تورکیا بریندار بوون که باری ته‌ندروستی یه‌کێکیان ناجێگیر ڕاگه‌یێندراوه.
هه‌روه‌ها هێزی تایبه‌تی پۆلیسی تورکیا 6 که‌سی دیکه‌ی به تۆمه‌تی پشتیوانی و دابین کردنی پێداویستیی هێزه‌کانی PKK ده‌ستگیر کردوووه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی هابر 7
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment