به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌ره‌فات که‌ره‌م که له دوایین هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراقدا سه‌رۆکى لیستى پارتى بوو ئه‌و په‌یامه‌ى له ڕێگه‌ى توویتێکه‌وه له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تیی توویته‌ر بڵاو کردوووه‌ته‌وه هاوکات له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنى زیاترى خۆپیشاندانه‌کانى عێراق دژى که‌مى خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌کان.
ئه‌وه له کاتێکدایه بارودۆخى هه‌رێمى کوردستان له سه‌رجه‌م بواره‌کاندا نه‌ک له عێراق باشتر نییه به‌ڵکوو له هه‌ندێک بواریشدا له دواى عێراقه‌وه‌یه و به درێژاییی ٢٧ ساڵى ڕابردوو حکوومه‌تى هه‌رێم نه‌یتوانیوه خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تایییه‌کانى وه‌کوو کاره‌با و ئاو بۆ هاووڵاتییان دابین بکرێت.
قسه‌کانى عه‌ره‌فات که‌ره‌م کاردانه‌وه‌ى جیاوازى له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان به دواى خۆیدا هێناوه و به‌شێک له هاووڵاتییان به‌راوردى بارودۆخى هه‌رێم و عێراقیان کردوووه له ڕووى دابین کردنى خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌کییه‌که‌یانه‌وه و ئاماژه‌یان به‌وه داوه که دۆخى هه‌رێم و عێراق له‌و ڕوووه‌وه جیاوازییێکى ئه‌وتۆى نییه و هاوشێوه‌یه.
نمونه‌شیان به خۆپیشاندانه‌کانى هه‌رێم هێناوه‌ته‌وه بۆ دابین کردنى هه‌مان ئه‌و خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌کییانه‌ى که ئێستا خۆپیشانده‌رانى به‌سره و به‌غدا و پارێزگاکانى دیکه‌ى عێراق داوای ده‌که‌ن.
یه‌کێک له هۆکاره‌کانى خۆپیشاندانه‌کانى عێراق نه‌بوونى هه‌لى کار و به‌رزبوونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى بێکارییه که به‌پێى ڕاپۆرتێکى ڕێكخراوى هيومان ڕايتس وۆچ، له هه‌ندێک له شاره‌کانى ناوه‌ڕاست و باشوور ڕێژه‌ى بێکارى له سه‌دا ٣١ه و ڕێژه‌ى هه‌ژارییش گه‌یشتوووه‌ته له‌سه‌دا ٣٥، هه‌روه‌ها ڕێژه‌ى بێکارى له هه‌رێم بۆ زیاتر له سه‌دا ١٦ به‌رز بوووه‌ته‌وه.
داوا کردن له خۆپیشانده‌رانى عێراق بۆ تاقیکردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى کوردی له‌لایه‌ن به‌رپرسه‌که‌ى پارتییه‌وه له کاتێکدایه عه‌بادى پێشتر و له‌باره‌ى خۆپیشاندانه سه‌رتاسه‌رییه‌که‌ى مانگى ١٢ى ساڵى ڕابردووى هه‌رێم له توویتێکدا ڕایگه‌یاندبوو ئه‌وه‌ى له هه‌رێمى کوردستان ڕوو ده‌دات بڕیارى سیاسه‌تى هه‌ڵه‌ى به‌رپرسانه.
هه‌رێمى کوردستان له ڕووى به‌ده‌مه‌وه‌هاتنى داواى خۆپیشانده‌رانه‌وه له عێراق باشتر نییه، جگه له‌وه له کاتى ئه‌نجامدانى خۆپیشاندان بۆ داواکردنى مافه سه‌ره‌تایییه‌کان به درێژایی ١٢ ساڵى ڕابردوو، ١٧ خۆپیشانده‌ر له هه‌رێم کوژراون و زیاتر له ٣٠٠ که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون.
هه‌رچه‌نده به وته‌ى چاودێران به‌غدا له هه‌ندێ ڕوووه‌وه به تایبه‌تى له ڕووى ڕۆڵى په‌رله‌مان و دامه‌زراوه‌کان و شه‌فافى که‌رتى نه‌وته‌وه له پێش هه‌رێمه‌یه‌وه به‌ڵام هه‌ر دوو حکوومه‌تى به‌غدا و هه‌رێم له‌وه‌دا هاوبه‌شن که تا ئێستا نه‌یانتوانیوه خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌کى و سه‌ره‌تایییه‌کان بۆ هاووڵاتییان دابین بکه‌ن، له ناویاندا کێشه‌ى که‌مى و نه‌بوونى ئاو که له هه‌رێم کێشه‌یێکى به‌رده‌وامه و له عێراقیش هاووڵاتیانى زۆربه‌ى شاره‌کان له ناویاندا شارێکى وه‌کوو به‌سره پێوه‌ى ده‌ناڵێنێت که له‌سه‌ر ڕووباره.
هه‌رێم و به‌غدا له چه‌ند خاڵێکى دیکه‌شدا هاوبه‌شن و هێزه چه‌کداره‌کان له عێراقدا به نیشتمانى نه‌کراون و له هه‌رێم حزبه‌کان و له به‌غداش حزب و مه‌زهه‌ب سه‌رپه‌رشتیى هێزه چه‌کداره‌کان ده‌که‌ن.
هه‌روه‌ها که‌رتى ته‌ندروستى له به‌غدا و هه‌رێمیش له دۆخێکى خراپدایه و ڕێكخراوى هيومان ڕايتس وۆچ ده‌ڵێت له ١٤ ساڵى ڕابردوودا ٣٩ په‌تا و نه‌خۆشی جۆراوجۆر له عێراقدا بڵاو بوونه‌ته‌وه له شێرپه‌نجه و ئیفلیجى منداڵان.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment