بەهۆی بۆردومانێکی ھاوپەیمانانەوە ٢٨ ھاوڵاتیی مەدەنی گیانیان لەدەست دا

بەشی سووریا- ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، لە لێدانە ئاسمانییەکەی دوێنێ ٢٠١٨/٧/١٣ بۆ سەر کارگەیێکی سەھۆڵ لە ناوچەیێکی ژێر دەسەڵاتی داعش، ٢٨ ھاووڵاتیی مەدەنی گیانیان لەدەست داوە کە زۆرینەیان عێراقی بوون.

کوردپرێس:

تەلەڤزیۆنی ئێن ئاڕ تی لە زاری ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند: لێدانە ئاسمانییەکە لەسەر بنچینەی زانیاریی ھەواڵگری ئەنجام دراوە، بەڵام تیایدا ژمارەیێکی زۆر خەڵکانی مەدەنی کە بۆ کڕینی سەھۆڵ لە بەردەم کارگەیێکی سەھۆڵ ڕیزیان بەستبوو، بوونەتە قوربانی.

بەپێی ئاماری ئەو ڕێکخراوە، لەو ھێرشە ئاسمانییەدا لەپاڵ گیان لەدەستدانی ٢٨ ھاووڵاتیی مەدەنی، ٢٦ چەکداری داعشیش کوژراون، کە کراوەتە سەر گوندێکی سەر بە شارۆچکەی ھەجین؛ واتا ٥ کیلۆمەتری دوور لە سنووری عێراق.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، رۆژانە فرۆکەکانی ھاوپەیمانان ھێرش دەکەنە سەر ئەو ناوچەیە کە تا ئێستا بە دەستی چەکدارانی داعشەوە ماوەتەوە، لە ڕووی عیراقەوە ھێزە عێراقییەکان و لە ڕووی سووریاشەوە ھێزەکانی سووریای دیموکرات گەمارۆیان داوە و بە ئەستەم پێداویستیی مرۆیی و خۆراک دەگات بە دانیشتووانەکەی.

News Code 16539

Your Comment

You are replying to: .
captcha