به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شه‌رقولئه‌وسه‌ت له ڕاپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردوووه فالح فه‌یاز كاندیدێكی به‌هێزه بۆ بوون به سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌لای هه‌ریه‌كه له ئێرانی و ئه‌مه‌ریكییه‌كانه‌وه قبووڵ كراوه، هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن به‌شێک له لایه‌نه‌كان و ده‌سه‌ڵاتی ئایینی شیعه‌وه قبووڵ كراوه.
هاوكات سه‌رچاوه‌یێكی دیكه به ڕۆژنامه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندوووه سه‌ردانی شاندی هاوبه‌شی ده‌وڵه‌تی یاسا به سه‌رۆكایه‌تیی نووری مالیكی و هاوپه‌یمانێتیی فه‌تح به سه‌رۆكایه‌تیی هادی عامری بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌م دواییانه بوووه‌ته هۆی لێكنزیكبوونه‌وه‌ی ئه‌و دوو لایه‌نه و پارتی كه ئه‌وه‌ش به لای ده‌وڵه‌تی یاساوه چاوه‌ڕوان نه‌كراو بوووه به تایبه‌تی له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی شاندی پارتی و ده‌وڵه‌تی یاسا و هاوپه‌یمانێتیی فه‌تح له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه نووسراوێک بڵاو كرایه‌وه و باسی له ڕێككه‌وتنی پارتی و ده‌وڵه‌تی یاسای ده‌كرد به بێ هاوپه‌یمانێتیی فه‌تح، نووسراوه‌كه واژۆی فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی و هیشام ركابی به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی نووری مالیكی له‌سه‌ر بوو بۆ پێكهێنانی گه‌وره‌ترین هاوپهپهیمانی به‌ڵام دواتر هه‌ر دوو لایان ئه‌و نووسراوه‌یان به "ساخته" ناو برد و ڕه‌تیان كرده‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌تی یاسا و هاوپه‌یمانێتیی فه‌تح ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردوووه‌ته‌وه كه ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه‌ی پێی گه‌یشتوون له‌گه‌ڵ پارتی له نێوان هه‌ر دوو لایه‌ندایه، هاوكات ئه‌وه‌شیان به به‌ره‌وپێشچوونی گه‌وره ناو برد به تایبه‌ت كه مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی پارتی ئاماده‌ی پێكه‌وه كاركردنی له‌گه‌ڵ پێشاندابوون و رایگه‌یاندبوو په‌ڕه‌یێكی نوێ له‌گه‌ڵیان هه‌ڵده‌داته‌وه.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment