به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه 14ی ته‌مووز وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ڕای‌گه‌یاندوووه: "حکوومه‌تی تورکیا به وردی چاودێری ڕه‌وشی خۆپیشاندانه‌کان و ئاڵۆزییه‌کانی پارێزگاکانی عێراق ده‌کات."
هاوکات وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا هۆشداری داوه‌ته هاووڵاتییانی وڵاته‌که‌ی له عێراق و ئاماژه‌ی به‌وه کردوووه "داوا له هاووڵاتییانی تورکی له عێراق ده‌کات به هیچ شێوه‌یێک نزیکی ئه‌و ناوچانه نه‌که‌ونه‌وه که خۆپیشاندان و ئاڵۆزی تێدایه."
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ئه‌وه‌شی وتوووه "داوا ده‌که‌ین هاووڵاتیان له عێراق پابه‌ندی ئه‌و ڕێنمایییانه بن که باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌که‌ی له عێراق پێیان ده‌دات و له کاتی هه‌ر ڕووداوێکیشدا په‌یوه‌ندی به باڵیۆزخانه‌ی تورکیاوه بکه‌ن."
ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه دێت که ماوه‌ی هه‌فته‌یێکه خۆپیشاندان له شاری به‌سره له باشووری عێراق ده‌ستی پێکردوووه و له ڕۆژی هه‌ینیشه‌وه دوای پشتگیری کردنی داواکانی خۆپیشانده‌ران له‌لایه‌ن عه‌لی سیستانیه‌وه خۆپیشاندانه‌کان فراوانتر بوون و شاره‌کانی بابل و نه‌جه‌ف و که‌ربه‌لا و به‌غداد و چه‌ند ناوچه‌یێکی دیکه‌شی گرتوووه‌ته‌وه و تا ئێستاش ده‌یان خۆپیشانده‌ر کوژراون و بریندار بوون.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment