کوردپرێس- میدیاکانی تورکیا ڕایان‌گه‌یاند كاتژمێر 2ی پاشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی 13ی ته‌مووز پرۆسه‌ی دادگایی كردنی هه‌ریه‌ک له سه‌باحه‌ت تۆنجه‌ل هاوسه‌رۆكی پارتی هه‌رێمه دیموكراتییه‌كان و گوڵتان کشاناک هاوسه‌رۆكی شاره‌وانی ئامه‌د له دادگای سزای قورسی مه‌ڵاتیای توركیا به‌ڕێوه چوو.
دادگایی كردنی ئه‌و دوو ژنه سیاسه‌تمه‌داره‌ی كورد له كاتێكدایه كه زیاتر له ساڵ و نیوێكه له زینداندان به بێ ئه‌وه‌ی بڕیاری دادگایان له‌سه‌ر بێت.
داواكاری گشتیی دادگای توركیا سه‌باحه‌ت تۆنجه‌ل و گوڵتان كشاناكی به تۆمه‌تی ئه‌ندام بوونی ڕێكخستنی قه‌ده‌غه تۆمه‌تبار كردوووه.
سه‌رچاوه: KNN
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment