به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌و ڕاگه‌یێندراوه‌ی کۆمیسیۆنی باڵای مافه‌کانی مرۆڤ که 13ی ته‌مووزی 2018 بڵاو کراوه‌ته‌وه هاتوووه: "به په‌رۆشییه‌وه چاودێری خۆپیشاندانه‌کانی خه‌ڵکی به‌سره ده‌که‌ین که داوای هه‌لی کار و خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تایییه‌کانی ژیانیان ده‌که‌ن به‌ڵام به‌ده‌نگه‌وه هاتنی حکوومه‌ت بۆ جێبه‌جێ کردنی داواکانیان جیدی نییه".
کۆمیسیۆنه‌که وتووشیه‌تی: "داواکردنی هه‌لی کار، کاره‌با و ئاو له مافه سه‌ره‌تایییه‌کانی هاووڵاتییانن و ده‌ستوور و شه‌ریعه‌ته‌کانی ئاسایشیش ئه‌و مافه‌ی پێداون بۆیه پشتیوانی داواکارییه‌کانی هاووڵاتییان ده‌که‌ین و ده‌بێت له چوارچێوه ده‌ستوورییه‌کاندا داواکارییه‌کانیان بۆ جێبه‌جێ بکرێت و داواکاریی هاووڵاتییانیش له چوارچێوه‌ی خۆپیشاندانی ئاشتییانه ده‌رنه‌چێت".
کۆمیسیۆنی باڵای مافه‌کانی مرۆڤ داواشی کردوووه که پێویسته ماڵ و موڵکه‌کانی حکوومه‌ت و گشتی بپارێزرێن و هێزه ئه‌منییه‌کانیش خۆپیشانده‌ران بپارێزن و ده‌بێت هێزه ئه‌منییه‌کان سه‌رجه‌م پارێزگارییه‌کان بۆ خۆپیشانده‌ران دابین بکه‌ن.
کۆمیسیۆنه‌که لایه‌نه حکومی و ناوچه‌یییه‌کانی ئاگادار کردوووه‌ته‌وه که به زوویی چاره‌سه‌ری کرداری بدۆزنه‌وه که وه‌ڵامی داواکاریی خۆپیشانده‌ران بداته‌وه.
شایانی باسه؛ ماوه‌ی 7 ڕۆژه هاووڵاتییانی به‌سره به‌هۆی نه‌بوونی هه‌لی کار و خزمه‌تگوزارییه‌کانی کاره‌با و ئاو خۆپیشاندان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و خۆپیشاندانه‌کانیش توندوتیژی لێکه‌وته‌وه و به فیشه‌کی هێزه ئه‌منییه‌کان خۆپیشانده‌رێک گیانی له‌ده‌ست دا و سیانی دیکه‌ش بریندار بوون.
سه‌رچاوه: میلله‌ت پرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment