به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سووتاندنی زه‌وی و داری زه‌یتوونی عه‌فرین که له هه‌فته‌ی پێشه‌وه به‌رده‌وامه ئه‌م جاره و ڕۆژی هه‌ینی 13ی ته‌مووز سوپای ئازادی سووریا له گوندی خۆزیانای ناوچه‌ی ماباتای عه‌فرین ئاگریان به‌ردایه زه‌ویی گونده‌که و زیاتر له هه‌زار داریی زه‌یتوونیان سوتاند.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست که‌وتوون له حاڵێکدا هه‌ڵمه‌تێک بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی ئه‌و ئاگره ئه‌نجام نه‌دراوه هه‌زاران داری زه‌یتوون له‌ناو چوون و ئاگره‌که په‌لکێشی ناوچه‌ی شه‌راء له کانتۆنی عه‌فرین بوووه. هه‌زاران داری زه‌یتوونی دیکه خه‌ریکن ده‌سووتن و هێزه چه‌کداره‌کان ڕێگه به گوندنشینان ناده‌ن که ئاگره‌که بکوژێننه‌وه.
ئه‌مه له کاتێکدایه پێش چه‌ند ڕۆژێکیش له سنووری شارۆچکه‌ی ڕاجۆی عه‌فرین زیاتر له سێ هه‌زاری داری سنووره‌که‌یان سووتاند.
ده‌وترێت هێزه‌کانی سوپای ئازادی سووریا به‌رپرسی سووتاندنی ئه‌و زه‌وی و دارانه‌ن.
سه‌رچاوه: ئاژانسی هاوارنیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment