به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ڕایگه‌یاند: "له ساڵی 2015وه وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه پاره‌ی بۆ ناردنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ی بریندار له شه‌ڕی دژ به داعش به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر له‌به‌رده‌ست نییه".
ناوبراو وتیشی: "له سه‌ره‌تای ده‌ست پێكردنی شه‌ڕی داعشه‌وه وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بودجه‌ی جموجۆڵی هه‌بوو و له‌و كاته‌دا نزیكه‌ی 700 پێشمه‌رگه‌ی بریندار به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر ڕهوانهوی وڵاتانی ده‌ره‌وه كران به‌ڵام له ساڵی 2015وه ئه‌و بودجه‌یه نه‌ماوه و هیچ بهڵێنێكیشمان له دووباره ته‌رخان كردنه‌وه‌ی ئه‌و بودجه‌یه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمه‌وه پێنه‌دراوه".
به‌رپرسه باڵاكه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه باسی له‌وه‌ش كرد "له ئێستادا پێشمه‌رگه برینداره‌كان له نه‌خۆشخانه‌كانی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ری پێشمه‌رگه له هه‌رێم چاره‌سه‌ر ده‌كرێن، جگه له‌مه‌ش هه‌ندێک له وڵاتانی وه‌ک (ئیتاڵیا، هه‌نگاریا و چیک) به‌ش به‌ش پێشمه‌رگه ده‌به‌نه وڵاته‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ر".
سه‌رچاوه: تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی (SNN)
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment