بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شیروان زرار وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسیی هەرێم، بۆ رادیۆی نەوا جەختی كردەوە، كۆمسیۆن بەپێی بەرنامە و خشتەی دیاریكراو، سەرگەرمی دابین كردنی كەلوپەلی لۆجیستە بۆ رۆژی هەڵبژاردن و هەروەها جۆری كارتی دەنگدان، بۆ ئەو مەبەستەش لەهەوڵدایە جۆرێک كارت دابین بكات، بەهیچ شێوەیێک كۆپی نەكرێت و لە دەرەوەی وڵات دروست بكرێت.
شیروان زرار لە بەشێكی دیكەی لێدوانەكەیدا وتی :"كۆمسیۆن ناوی سەرجەم ئەو هاووڵاتیانەی سڕ كردووە كە تەمەنیان لە سەرووی 90 ساڵە و داواشی لەو هاووڵاتیانە كرد كە ناوی خۆیان گۆڕیوە، سەردانی ئۆفیسەكانی كۆمسیۆن بكەن بۆ راستكردنەوەی ناوەكانیان".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment