بینالی یڵدرم بە سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا هەڵبژێردرا

بەشی تورکیا- پاشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ (12-7-2018)، ئه‌نجوومه‌نی گشتیی په‌رله‌مانی توركیا بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان دانیشتنی تایبه‌تی ئه‌نجامدا و دوای سێ گه‌ڕی هه‌ڵبژاردن، بینالی یڵدرم به‌ربژێری ئاكپارتی به‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا هه‌ڵبژێردرا.

کوردپرێس: به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی توركیا، سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌ 400 ده‌نگ هه‌ڵده‌بژێردرێت. ئه‌گه‌ر له‌ گه‌ڕی یه‌كه‌م و دووه‌مدا 400 ده‌نگ به‌ده‌ست نه‌هێنێت. له‌ گه‌ڕی سێیه‌مدا به‌ 301 ده‌نگ هه‌ڵده‌بژێردرێت.

بینالی یڵدرمیش له‌ گه‌ڕی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، 330 ده‌نگ و له‌ گه‌ڕی دووه‌مدا 331 ده‌نگ و له‌ گه‌ڕی سێیه‌میشدا به‌ 335 ده‌نگ به‌ سه‌رۆكی 27ـه‌مین خولی په‌رله‌مانی توركیا هه‌ڵبژێردرا.

یڵدرم له‌ گوتارێكدا ستایشی هه‌موو په‌رله‌مانتاران كرد و گوتی "شانازییه‌ بۆمن دوایین سه‌رۆك وه‌زیران و یه‌كه‌مین سه‌رۆكی په‌رله‌مانی سیسته‌می نوێی فه‌رمانڕه‌وایی توركیا بم. به‌ڵێن ده‌ده‌م ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانم به‌یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری ئه‌نجام بده‌م و ده‌بمه‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی هه‌موو فراكسیۆنه‌كان".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 16488

Your Comment

You are replying to: .
captcha