کوردپرێس:
مەسروور بارزانی سەرۆکى حکوومەتى هەرێمی كوردستان لە تویتێکدا ئەو وڵاتانەى بە هاوڕێ و هاوبەشانی عێراق و هەرێمی کوردستان ناوبردوو رایگەیاند، پێشوازی له هه‌ڵوێستی دۆست و هاوبه‌شانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م كه به كۆی ده‌نگ ئیدانه‌ی هێرشی ئه‌م دواییه‌ی هه‌ولێریان كرد.
لە بەشێكی تری تویتەكەیدا سەرۆكی حكومەتی هەریم نوسیویەتی، ئێمه ئامانجێكی هاوبه‌شمان هه‌یه كه پاراستنی سه‌قامگیریی و ئاسایشی هه‌مو خه‌ڵكی عێراق و سه‌ركه‌وتنه له شه‌ڕی دژ به داعش.
لە راگەیەندراوە هاوبەشەكەی كەی ئێوارەی ئەمڕۆی، فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئەمەریکا، بەریتانیا، ئیتاڵیا كە لەبارەی هێرشی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر بڵاویانكردەوە هاتووە، ئێمە وەکو حکومەتەکانی فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، بەریتانیا، ئەمەریکا، زۆر بە تووندی هێرشی 14ـی مانگ سەر هەرێمی کوردستان ئیدانە دەکەین.
Your Comment