بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیحسان چەلەبی بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەكان بۆ رادیۆی نەوا جەختی كردەوە "گوندنشینان و كۆچەرییەكانی سنووری ناحیەی سیدەكان، لە رەوشێكی خراپدان و بەهۆی تۆپباران و بۆردومانی فڕۆكەكانی توركیا، دانیشتوانی نزیكەی 12 گوندی دیكە، لە دڵەڕاوكێدان و لەترسی تۆپباران ناوێرن كار و كەسابەتی رۆژانەی خۆیان ئەنجام بدەن".
ئیحسان چەلەبی لە بەشێكی دیكەی لێدوانەكەیدا وتی: "ئەمساڵ بەهۆی بۆردومانی فڕۆكەكانی توركیا، بەراورد بە ساڵانی پێشوو، كەمترین خێزانی كۆچەر بۆ دابین كردنی لەوەڕگە بۆ مەڕو ماڵاتیان، رەشماڵیان لەو سنوورە هەڵداوە و ئەگەر تۆپباران و بۆردومانەكانی توركیا درێژە بكێشێت ئەوا دەیان گوندی ناوچەكە چۆڵ دەكرێن".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment