ڕاوێژكارێكی بارزانی مه‌رجی كورد بۆ به‌شداری كردن له‌ حكوومه‌تی عێراق ئاشكرا ده‌كات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕاوێژكاری مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان مه‌رجی كوردی بۆ به‌شداری کردن له‌ حكوومه‌تی داهاتووی عێراق ئاشكرا كرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، كیفاح مه‌حمود له ‌میانی لێدوانێكی بۆ ئاژانسی سپۆتنیک ڕای‌گه‌یاند: كورد ده‌یه‌وێت به ‌وه‌ره‌قه‌ی نووسراو به‌شداری له‌ حكوومه‌تی داهاتووی عێراق بكات ئه‌وه‌ش له‌پێناوی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.

ڕاوێژكاره‌كه‌ی بارزانی له‌باره‌ی مه‌رجه‌كانی كورد بۆ به‌شداری له ‌حكوومه‌تی عێراق ئاشكرای كردوووه‌ كه‌ پاراستنی هاوسه‌نگی سیاسی‌ و ئه‌منی ‌و ئابووری مه‌رجه‌ سه‌ره‌كییه‌كانن ‌و ده‌بێت له‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ئه‌و هاوسه‌نگییه‌ رابگیرێت.

كیفاح مه‌حمود ده‌شڵێت: ده‌بێت خشته‌یێكی كاتیش دابنرێت بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كه‌ چه‌ند ساڵێكه‌ به‌رده‌وامه ‌و حكوومه‌تی داهاتووش چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه‌ بكات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16474

Your Comment

You are replying to: .
captcha