لایه‌نه‌ نارازییه‌كان جیاكردنه‌وه‌ى ده‌ستیى ده‌نگه‌كان له‌ هه‌ولێر بایکۆت ده‌که‌ن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- هاوپه‌یمانى، گۆڕان، كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو بایكۆتى پرۆسه‌ى جیاكردنه‌وه‌ى ده‌ستیى ده‌نگه‌كانیان كرد له‌ هه‌ولێر.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رکه‌وت عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌ندامێکی دامه‌زراوه‌ی هه‌ڵبژاردنی هاوپه‌یمانی له‌ هه‌ولێر ده‌ڵێت: چوار لایه‌نی ناڕازی بایکۆتی پرۆسه‌ی هه‌ژمارکردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌کانیان کردوووه‌ له‌ پارێزگای هه‌ولێر.

ناوبراو وتیشی: چوار لایه‌نه‌ نارازییه‌که‌ (هاوپه‌یمانی، گۆڕان، کۆمه‌ڵ، یه‌کگرتوو)، بایکۆتی پرۆسه‌ی هه‌ژمار کردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌کانیان کردوووه‌ له‌ هه‌ولێر و کاتژمێر ١٢:٠٠ی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 12ی ته‌مووز له‌ کۆنگره‌یێکی ڕۆژنامه‌نووسیدا هه‌ر چوار لایه‌ن ورده‌کاریی هۆکاریی بایکۆت کردن ده‌خه‌نه ڕروو.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 12ی ته‌مووز ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ٢١٥ سندوقی پارێزگای هه‌ولێر ده‌ستی پێکرد.

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16472

Your Comment

You are replying to: .
captcha