وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ڕوونکردنه‌وه‌ له‌سه‌ر سیسته‌می S400 ده‌دات

به‌شی تورکیا- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ده‌ڵێت: "له‌ كۆتاییی ساڵی داهاتوودا پارچه‌ یه‌كه‌مه‌كانی S400 ده‌گه‌نه‌ تورکیا و پێویسته‌ ناتۆ ڕۆڵ بگێڕێت له‌ پاراستنی سه‌قامگیریی وڵاتانی ئه‌ندام له‌ ناتۆدا".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆ به‌ مه‌به‌ستی به‌شداری كردن له‌ لووتكه‌ی ناتۆ له‌ بڕۆكسلدایه‌ و وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه‌ و له‌باره‌ی سیسته‌می به‌رگریی S400ی ڕووسییه‌وه‌ ڕای‌گه‌یاند: "له‌ كۆتاییی ساڵی داهاتوودا پارچه‌ یه‌كه‌مه‌كان ده‌گه‌ن و له‌ كۆتاییدا پێویست به‌ لێپرسینه‌وه‌ش ناكات له‌مباره‌یه‌وه‌".

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ دوای كڕینی S400 له‌ ڕووسیا جگه‌ له‌ ئه‌مریكا ژماره‌یێک له‌ وڵاتانی ئه‌ندام له‌ ناتۆش لێدوانیان له‌ شێوه‌ی لێپرسینه‌وه‌ داون و گوتی: "له‌و به‌شه‌ تێده‌گه‌ین كه‌ په‌یوه‌ندیی به‌ ته‌كنیكه‌وه‌ هه‌یه‌. بۆ نموونه S400 و ناتۆ و سیسته‌مه‌كانی ناتۆ ئاسایییه‌ هه‌وڵ بدرێت له‌وه‌ش تێبگه‌ی كه‌ هاوپه‌یمانان وه‌ک دوژمن بناسی یان نا. له‌مباره‌یه‌وه‌ ئێمه‌ش هه‌ستیارین و كاتێک که‌ كڕیمان له‌مباره‌یه‌وه‌ مه‌رجه‌كانمان خستنه‌ڕوو. ئه‌وه‌ پێویستی به‌ په‌له‌کردن نه‌بوو له‌ لایه‌ن ئێمه‌وه‌، چوونكه‌ هاوپه‌یمانمان به‌پیر پێداویستییه‌کانی ئێمه‌وه‌ نه‌هاتن بۆیه‌ له‌ ڕووسیا كڕیمان و باشترین داواكاری له‌ ڕووسیاوه‌ هات و گوتمان له‌ کۆتاییدا توركیا وڵاتێكی ئازاد و سه‌ربه‌خۆیه‌ و خۆی بڕیاری خۆی ده‌دات".

چاووش ئۆغڵۆ له‌ کۆتاییدا ڕاشی‌گه‌یاند: توركیا له‌ ناتۆ دوور ناكه‌وێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16466

Your Comment

You are replying to: .
captcha