جه‌بار یاوه‌ر: ته‌نها پڕۆژه‌ی به‌ئه‌لیكترۆنی كردنى مووچه‌ ئاڕاسته‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كراوه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ڕای‌گه‌یاند: له‌ کۆی ٣٥ پڕۆژه‌ی چاکسازی له‌ ناو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ته‌نیا یه‌ک پڕۆژه‌ ته‌واو کراوه‌ و ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران کراوه‌ که‌ ئه‌ویش به‌ ئه‌لیکترۆنی کردنی مووچه‌یه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جه‌بار یاوه‌ر له ‌كۆنگره‌یێكى رۆژنامه‌وانیدا ڕای‌گه‌یاند: به ‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییێکی چاکسازییان له‌ ناو وه‌زاره‌تدا کردوووه‌ته‌وه‌ و له‌ کۆی ٣٥ پڕۆژه‌ش تا ئێستا یه‌ک پڕۆژه‌یان ته‌واو کراوه‌.

جه‌بار یاوه‌ر سه‌باره‌ت به ‌گه‌ڕانه‌وه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ بۆ که‌رکووک وتیشى: "هیچ كۆبوونه‌وه‌یێكى فه‌رمى له‌ نێوان وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و وه‌زاره‌تى به‌رگریی عێراق نه‌كراوه‌ بۆ جێبه‌جێ كردنى ئه‌و میكانیزمه‌ى به‌ر له‌ ساڵى 2014 هه‌بوووه‌ بۆ پاراستنى ناوچه‌ كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم."

ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: "کاره‌کانی لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ ته‌قینه‌وه‌ی کۆگاکانی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی به‌رده‌وامه‌".

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16458

Your Comment

You are replying to: .
captcha