کوردپرێس:
له راگه‌یه‌ندراوى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ڕۆژی 11ی تەمووزدا، په‌رله‌مانى كوردستان، سه‌باره‌ت به یاساكه ئاماژه‌ى به‌وه كردووه، یاسای هه‌ڵپه‌ساردنی دامه‌زراوه‌ى سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم، له پێنج ماده پێكهاتووه ماده‌ی یه‌كه‌می پڕۆژه‌كه كه تایبه‌ت بوو به دواخستنی كاتی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم و گۆڕانكارییه‌كی ئه‌وتۆی لێنه‌كراو به زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سند كرا.
ئه‌وه‌ش هاتووه، ماده‌ی دووه‌می پڕۆژه‌كه‌ش تایبه‌ت بوو به‌كاركردن به‌یاسای دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم ژماره 2ی ساڵی 2017، دوای داڕشتنه‌وه و زیادكردنی بڕگه‌یێک بۆ گرێدانی كاره كارگێڕى و ئیدارییه‌كانی دیوانه‌كه به ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه به‌م شێوه‌یه به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سند كرا.
مادده‌ی سێیه‌می یاساكه به‌پێى راگه‌یه‌ندراوى په‌ڕله‌مان، تایبه‌ت بوو به‌كاتی بڕیاردان له‌سه‌ر چاره‌نووسی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم، دوای جێگیركردنی ده‌سته‌واژه‌ی"له‌ماوه‌ی دوو خولی گرێدانی یه‌كه‌می په‌رله‌مانی داهاتوو"، به‌م گۆڕانكارییه‌وه به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ ئه‌و ماده‌یه‌ش په‌سند كرا.
ماده‌كانی چواره‌م تا شه‌شه‌میش له‌گه‌ڵ هۆكاره‌كانی ده‌رچوواندن تایبه‌ت بوون به‌حوكمه كۆتاییه‌كان و به‌جیا خرانه ده‌نگدانه‌وه و په‌سندكردنی هه‌ر یه‌كێكیشیان به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ بوو.
په‌رله‌مانى كوردستان، ئه‌مڕۆ یاساى هه‌ڵپه‌ساردنى دامه‌زراوه‌ى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى په‌سه‌ند كرد به‌پێى یاسایه‌كه خولى ئاینده‌ى په‌رله‌مان له دووخولى یه‌كه‌میدا كێشه‌ى سه‌رۆكایه‌تى چاره‌سه‌ر ده‌كات.
سەرچاوە: خەندان
Your Comment