هاوکاریی نێوان وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم و وەزارەتی زانستی ئێران تاوتوێ کرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، کۆ بوویەوە.

کوردپرێس: ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی پووشپەڕ، یووسف گۆران، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لەگەڵ مورتەزا عەبادى، سەرکونسوڵى کۆمارى ئیسلامیى ئێران و وەفدێکى هاوڕێى لە هەولێر کۆبوویەوە، لە دیدارێکدا وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، خۆشحاڵی خۆی لە لەماوەى کارکردنیان لە ڕێگەى جێبەجێ کردنى ڕێکەوتننامەى نێوان وەزارەتى زانست و تەکنەلۆژیاى کۆمارى ئیسلامیى ئێران و وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى توانیوانە پەرە بە پەیوەندییەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و ئێران بدەن.

سەرکونسوڵى کۆمارى ئیسلامیى ئێران لە هەولێر، خۆشحاڵى خۆى بەو سەردان و پیشوازییە دەربڕى و رای گەیاند، کە ئەمڕۆ هاتوون بۆ ئەوەى دووپاتى درێژەدان پەیوەندییەکانیان بکەینەوە.

هەر لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەبارەى چۆنیەتى بایەخدان و پەرەپێدان بەپەیوەندییە زانستى و ئەکادیمییەکان بەتایبەت بایەخدان بە زمانى فارسى لە کوردستان کرایەوە، بۆ ئەوەش هەردوولا جەختیان لەسەر بابەتەکە کردەوە.

مورتەزا عەبادى زیادی کرد تێڕوانینی وەزیری خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان بۆ زانستگاکانی ئێران ئەرێنییە و لە ڕووی پسپۆڕیە و هەروها پێداویستییەکانی کوردستانی عێراقی لەبەرچاو گرتووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 16452

Your Comment

You are replying to: .
captcha