کوردپرێس: دهقی پهیامهكهی مەسعوود بارزانی بەم شێوەیە
بەناوی خودای بەخشندە و مێهرەبان
بەداخێكی زۆرەوە شەوی ڕابردوو لە ئەنجامی ئاگركەوتنەوە لە پاسێكی نەفەرهەڵگر لە شاری سنە ژمارەیێک هاووڵاتی بوونە قوربانی و ژمارەیێكی تریش برینداربوونه.
ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە و گیان لەدەست دانی هاووڵاتیانی شاری سنە هەموومانی خەمبار كرد. هاوسۆزی و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی كەسوكاری قوربانیانی ڕووداوەكە و خەڵكی خۆشەویستی شاری سنە دەكەم و هاوبەشی خەمیانم و هیوای چاک بوونەوە بۆ برینداران دەخوازم.
لە خودای مەزن داواكارم سەبر و ئارامی بە هەموو لایێک بدات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment