بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاراس حه‌سۆ میرخان ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی پارتی له لێدوانێكدا بهSNNی ڕاگه‌یاند: بڕیاره ئه‌مڕۆ 11ی 7ی 2018، ژماره‌یێک وه‌فدی لایه‌نه سیاسییه عێراقییه‌كان سه‌ردانی هه‌رێم بكه‌ن و له‌یه‌كه‌م وێستگه‌ی سه‌ردانه‌كه‌شیان له هه‌ولێر كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ پارتی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و دواتریش سه‌ردانی یه‌كێتیی ده‌كه‌ن".
ناوبراو زانیاریی له‌باره‌ی وه‌فده باڵاكانی عێراق ئاشكرا كرد و وتی: هه‌ریه‌ک له ڕه‌وتی حیكمه، ده‌وڵه‌تی یاسا، نه‌سرو سائیرون سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كه‌ن تایبه‌ت به‌پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتوو، شێوازی به‌شداریی لایه‌نه‌كان و به‌تایبه‌تیش كورد گفتوگۆ ده‌كرێت".
ئاراس حەسۆ ئه‌وه‌شی وت: "په‌یاممان به‌لایه‌نه عێراقییه‌كان گه‌یاندووه، هه‌ركاتێک كوتله‌ی گه‌وره‌ی په‌رله‌مانی دیاری كرا، ئێمه‌ش سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ین".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment