بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شه‌وی رابردوو ژماره‌یێک چه‌كداری داعش له گه‌ڕه‌كی حه‌ی ته‌نه‌ک له ده‌روازه‌ی قه‌زای دووبز له ڕۆژئاوای كه‌ركووک، هه‌ڵیان كوتاوه‌ته سه‌ر خاڵێكی پاسه‌وانانی بیره نه‌وته‌كانی ئه‌و سنووره كه به‌گرێبه‌ست ده‌وام ده‌كه‌ن.
له هێرشه‌كه‌دا سێ پۆلیسی فیدراڵی عێراق كوژران و چواری دیكه‌ش برینداربوون، هاوكات ژماره‌یێک پۆلیس له‌لایه‌ن ئه‌و چه‌كدارانه به‌ره‌و شوێنێكی نادیار رفێندراون.
له كاتی ره‌وانه‌كردنی ته‌رمه‌كان و برینداره‌كان بۆ نه‌خۆشخانه، تیرۆریستێک ویستویه‌تی به پشتێنی بۆمبرێژكراو خۆی به هێزه ئه‌منییه‌كان بته‌قێنێته‌وه، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ته‌قه‌ی لێكراوه‌و بریندار كراوه.
سەرچاوە: شەفەق نیووز
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment