یه‌کێتی: ده‌نگه‌كانمان له‌ سلێمانی وه‌ک خۆی مایه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- پرۆسه‌ی ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌كان له‌ سلێمانی له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقه‌وه‌ كۆتایی هات و به‌رپرسێکی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان ده‌ڵێت: ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی له‌ سلێمانی وه‌كوو خۆی ماوه‌ته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بڕیار ره‌شید وته‌بێژی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی به‌ PUKmediaی ڕاگه‌یاند: پرۆسه‌ی ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌كان له‌ سلێمانی كۆتایی هات و هیچ گۆڕانكارییێک له‌ ئه‌نجامه‌كاندا ڕووی نه‌داوه‌.

ناوبراو وتیشی: هه‌وڵ دراوه‌ ده‌ستكاریی ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی له‌ سلێمانی بكرێت به‌ڵام هه‌وڵی چه‌ند لایه‌نێک بێ هووده‌ بوووه‌ و زۆر به‌ شه‌فافانه‌ پرۆسه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ چوو.

بڕیار ڕه‌شید ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا وه‌ک یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سكاڵامان له‌سه‌ر چه‌ند سندوقێک هه‌بوووه‌ و به ‌ڕه‌سمی كۆمیسیۆنمان ئاگادار كردوووه‌ته‌وه‌ و قردێله‌ی سوورمان داوه‌ له‌و سندوقانه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16434

Your Comment

You are replying to: .
captcha