بەهۆی ڕووداوی دڵتەزێنی تەقینەوەی پاسی موسافرهەڵگرەوە 3 ڕۆژ ماتەمینی گشتی لە کوردستان ڕاگەیێندرا

بەشی کوردستان- شەوی ڕابردوو تەنکەرێکی نەوتهەڵگر لە شەقامی شەهید حسێنیی شاری سنە خۆی بە پاسێکی موسافرهەڵگردا دەماڵێت و زیاتر لە 15 کەس لە ئاگردا دەسووتێن و هەر بەو بۆنەشەوە سێ ڕۆژ ماتەمینی گشتی لە کوردستان ڕاگەیێندرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا کاتژمێر 12ی شەوی ڕابردوو تەنکەرێکی هەڵگری قیر ستۆپی پێنامێنێت و لە پاسێکی موسافرهەڵگر دەدات و کارەساتێکی دڵتەزێن ڕووی دا و زیاتر لە 15 کەس لە ئاگردا سووتان.

ئیدارەی پارێزگاریی کوردستان بەو بۆنەیەوە سێ ڕۆژ ماتەمینی گشتیی ڕاگەیاند و داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد زانیاریی ورد لە سەر هۆکاری ئەو ڕووداوە بخەنە ڕوو.

بە وتەی شۆفیری پاسەکە ئەو پاسە 14 موسافر و دوو شۆفیر و شاگردێکی پێ بووە کە تەنها دوو کەس توانیویانە خۆیان ڕزگار بکەن و بە داخەوە دیکەی موسافرەکان بوونەتە قەقنەس.

جگە لە پاس و تەنکەرەکە چەند ئوتومبێلی دیکەی سەر شەقامەکە لە ئاگردا بە تەواوی سووتاون و ڕووداوەکە قوربانیی تریشی لێکەوتۆتەوە و چەندین برینداریش بۆ نەخۆشخانە گوازراونەتەوە و دۆخی تەندروستیی ژمارەیێک لە بریندارانیش ناجێگیرە بەڵام تا ئەم کاتە ئاماری ورد لەو بارەیەوە لە بەردەستدا نییە.

نوێ دەکرێتەوە...

News Code 16428

Your Comment

You are replying to: .
captcha