بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سلێمان مستەفا، جێگری سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە کاتی بانگهێشت کردنی بۆ پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند لە رۆژی سێشەممە 10-7-2018ەوە لە شار و شارۆچکەکان بنکەکانی نوێ کردنەوەی تۆماری دەنگدەران دەکرێنەوە، بۆ ماوەی یەک مانگ هەر کێشەیێکی تێدا بێت دەتوانرێت چارەسەر بکرێت.
جێگری سەرۆکی کۆمیسیۆن داوای لەلایەنە سیاسییەکان کرد، لەماوەی ئەو مانگەدا تێبینییەکانی خۆیان لەبارەی پرۆسەکە بخەنەڕوو. گوتیشی "بەدڵنیاییەوە تێبینییەکانی ئەوان دەبێتە هۆی ئەوەی تۆمارەکە باشتر پاک بکرێتەوە.
سلێمان مستەفا ئاشکراشی کرد بە مەبەستی پاک کردنەوەی تۆماری دەنگدەران داتاکانی وەزارەتی بازرگانی لە فەرمانگەکانی سلێمانی، هەولێر و دهۆک-مان وەرگرتوون، کە بەراوردمان کردوون بە داتا کۆنەکان، نزیکەی 250 هەزار ناو جیاوازییان هەیە. ئەو 25 هەزار ناوە بریتین لە ناوی دووبارە، مردوو، ئەوانەی مافی دەنگدانیان نییە و ناوی ناوچە کوردستانییەکان، زۆربەی ئەو ناوانەمان دەرهێناون، ئەوەشی ماوە لەماوەی مانگێکدا یەکلایی دەکرێتەوە.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment