به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فه‌رمانده‌ی پۆلیسی ڕێگاوبانی کوردستان له‌باره‌ی گڕگرتنی پاسێکی موسافیرهه‌ڵگری تاران- مه‌ریوان وتی: کاتژمێر 4:30 خوله‌کی سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 19ی پووشپه‌ڕ پاسی موسافیرهه‌ڵگری تاران- مه‌ریوان -که له مۆدێلی ئیسکانیایه- له مله‌ی سه‌ڵواتئاوای نزیک شاری سنه گڕی گرت و هۆکاری گڕگرتنی ئه‌و پاسه کێشه‌ی ته‌کنیکی بوووه.
سه‌رهه‌نگ عیسا گه‌وهه‌ری ئاماژه به‌وه ده‌کات که ئه‌و پاسه 9 موسافیری تێدا بوو که باری ته‌ندروستی سه‌رجه‌م موسافیران جێگیره و وتیشی: ئاگرکه‌وتنه‌وه له مۆتۆڕی پاسه‌که ده‌ستی پێ‌کرد و کارناسان خه‌ریکن هۆکاری گڕگرتنهکهی لێک ده‌ده‌نه‌وه.
سه‌رپه‌ره‌شتی ڕێکخراوی ئاگرکوژێنه‌وه‌ی سنه‌ش له‌وباره‌وه گوتی: پاش بهئاگاکردنهوهی ڕێکخراوی ئاگرکوژێنه‌وه له‌و ڕووداوه ده‌ستبه‌جێ ئاگرکوژێنه‌وه‌ی سنه بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی ئاگره‌که ڕه‌وانه‌ی شوێنه‌که کران و به دوای سێ کاتژمێر ئاگره‌که کۆنتڕۆڵ کرا.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment