بافڵ تاڵەبانی: هێرشە دووبارەکانی سەر پایتەختی هەرێمی کوردستان جێی نیگەرانییانە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت "هێرشە دووبارەکانی سەر پایتەخت" جێی نیگەرانییانە و بە تووندی سەرکۆنەی دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند: "بەتووندی ئیدانەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەکەم. دەستوەردانە ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان، بەهیچ شێوەیێک قبووڵکراونییە و هێرشە دووبارەکانی سەر پایتەخت جێی نیگەرانیمانە".

هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پاراستنی ئارامیی هەرێمی کوردستان بە کاری سەرەکییان ناودەبات و رایدەگەیێنێت: "بۆیە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تەواوی پاڵپشتیی خۆی پیشان دەدات بۆ ئەوەی ئەنجامدەرانی ئەم کارە بە سزای خۆیان بگەن".

بافڵ تاڵەبانی هەروەها دەڵێت، لەگەڵ هێزەكانی هاوپەیمانان لە هەماهەنگیدا دەبن كە "ماندوونەناسانە یارمەتیدەرمانن لە جەنگی دژی تێرۆر".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1642

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha