به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌مید ڕۆكن ڕێبوار عه‌بدوڵڵا فه‌رمانده‌ی لیوای 1ی پیاده له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ڕایده‌گه‌یێنێت: ئه‌و چوار ئه‌فسه‌ره‌ی بۆ هه‌ماهه‌نگی له بنكه هاوبه‌شه‌كان دانرابوون ڕۆڵێكی باشیان بینی و ڕێگه‌یان نه‌دا زوڵم له ماڵه كورده‌كان و گونده‌كانی ناوچه‌كه بكرێت.
فه‌رمانده‌ی لیوای 1ی پیاده له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش وتیشی: ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو سوپای عێراق ئۆپه‌راسیۆنێكی له سنووری پارێزگاكانی سه‌ڵاحه‌دین، دیاله و که‌رکووک ئه‌نجام دا و چوار ئه‌فسه‌ری پله‌به‌رزی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی 70ش له بنكه هاوبه‌شه‌كانی داقوق و دوبز، به مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگی جێگیر كران.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی پێشمه‌رگه گوتی: ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی سوپای عێراق ماوه‌ی سێ ڕۆژ به‌رده‌وام بوو و ڕۆژی 6ی ئه‌م مانگه كۆتایی هات.
ناوبراو ڕاشیگه‌یاند: "هێزی پێشمه‌رگه به‌شداری ئه‌و ئۆپراسیۆنه‌ی نه‌كرد به‌ڵام له سه‌نگه‌ره‌كانی خۆمان ڕێگه‌مان نه‌داوه ئه‌وان بێن بۆ سنووره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه، ئه‌و چوار ئه‌فسه‌ره‌ی پێشمه‌رگه‌ش كه چوون بۆ بنكه‌كانی هه‌ماهه‌نگی، رۆڵێكی باشیان بینی و ڕێگه‌یان نه‌دا زوڵم له ماڵه كورده‌كان و ئه‌و گوندانه‌ی له ڕێگاكاندان بكرێت".
ڕێبوار عه‌بدوڵڵا ده‌شڵێت: ئه‌وه‌نده‌ی ئێمه ئاگادار بین ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به بێ كێشه كۆتایی هاتووه.
سه‌رچاوه: تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی (SNN)
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment